نێچیرڤان بارزانی ، سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و هێرشه تیرۆرستییه ده‌كات كه ئه‌مڕۆ له به‌سڕا روویدا و قوربانی لێكه‌وته‌وه.
له په‌یامێكدا، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه: زۆر به توندى سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و هێرشه تیرۆرستییه ده‌كه‌ین كه به شێوه‌یه‌كى دڕندانه ئه‌مڕۆ ناوه‌ڕاستى شارى به‌سڕاى به ئۆتۆمبیلێكى بۆمبڕێژكراو كرده ئامانج و له ئه‌نجامدا ژماره‌یه‌ك هاووڵاتى شه‌هید و بریندار بوون.
سه‌رۆكی هه‌رێم راشیده‌گه‌ێنێت: پرسه و سه‌ره‌خۆشیى قووڵمان ئاراسته‌ى خانه‌واده و كه‌سوكارى شه‌هیدان ده‌كه‌ین، له دڵه‌وه هاوسۆز و هاوخه‌میانین. له خواى مه‌زن داواكارین گیانى شه‌هیدان به به به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وایى به خێزان و كه‌سوكاریان ببه‌خشێت.
نێچیرڤان بارزانی ده‌شڵێت: هیواى زووچاكبوونه‌وه بۆ برینداران ده‌خوازین و دووپاتى ده‌كه‌ینه‌وه كه هه‌رێمى كوردستان به هه‌موو شێوه‌یه‌ك بۆ پێشوازى له برینداران و پێشكه‌شكردنى هه‌موو خزمه‌ت و چاودێرییه‌كى پێویستى پزیشكى له نه‌خۆشخانه‌كانى ئاماده‌یه.
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 7 ى 12 ى 2021، لە ئاکامی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلبێکی بۆمبڕێژکراو لە شاری بەسرا باشووری عێراق، حەوت کەس کوژران.
میدیاكانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نن: بەپێی ئامارە بەراییەکان لە ئاکامی تەقینەوەکە، حەوت کەس کوژراون و سەرچاوەکە زانیاری زیاتری لەوبارەیەوە نەخستووەتەڕوو.
تا ئێستاش لایەنە ئەمنییەکان ھیچ روونکردنەوە و زانیارییەکیان لەوبارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.