به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌مه 2021.12.7، به‌ئاماده‌بوونی ئالان حمه‌سه‌عید، وه‌زیری په‌روه‌رده و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر و فه‌رهه‌نگ غه‌فور، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ڕۆشنبیری و هونه‌ری هه‌ولێر و ژماره‌یه‌كی دیكه له هونه‌رمه‌ندان و هونه‌ر دۆستان، له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی چالاكی وه‌رزش و هونه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چالاكی هونه‌ری، پێشانگایه‌كی شێوه‌كاری هاوبه‌شی به ناونیشانی (ئافره‌ت و سروشت له‌وه‌رزی كه‌ره‌نتینه‌دا) بۆ هه‌ردوو هونه‌رمه‌ند شه‌ونم فوئاد و لوقمان جه‌وهه‌ر كرده‌وه.
پارێزگاری هه‌ولێر، دوای به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی پێشانگاكه، ده‌ستخۆشی له هونه‌رمه‌ندان كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی له‌كاره هونه‌ریه‌كانی بۆ خواست.
ئا- كامران
به‌ئاماده‌بوونی پارێزگاری هه‌ولێر و وه‌زیری په‌روه‌رده، پێشانگایه‌کی شێوه‌کاری هاوبه‌ش کرایه‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.