بهڕێوهبهرایهتی هاتووچۆی ههولێر له ئاگادارییهكدا ڕایگهیاند: سەرجەم شوفێران وهاووڵاتییانی شاری هەولێر ئاگاداردەکەینەوە کەوا بەهۆی دەستپێکردنی دروستکردنی ئۆڤەر پاس و ئەندەرپاسەکانی شەقامی 150مەتری لەسەرڕێگای (هەولێر_ کەسنەزان) لەڕۆژی 2021/12/8ەوە تاکو کاتێکی نادیار ڕێگای سەرەکی بەتەواوی لەهەردووک دیوی هاتن بۆناوشار وچون بۆکەسنەزان دادەخرێت.
ڕاشیگهیاند: هاووڵاتییان لەو ماوەیە دەتوانن لادانەکاتیەکان بەکاربێنن کەدەکەوێتە هەردووک دیوی شەقامەکە ،هیوادارین وەداواکارین لەو ماوەی گرتنی ڕێگایەکەش شوفێارن وهاووڵاتییان هاوکارو پابەندی هێماکان بن وەبەپێ ی ئاراستەی دیاریکراو بڕۆن.
ب هاتووچۆی هەولێر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.