كه‌مێك پێش ئێستا تیرۆریستانی داعش له شارۆچكه‌ی دووبز هێرشیان كرده سه‌ر سوپای عێراق و كوژراو و بریندار هه‌یه.
هه‌ڵۆ جه‌باری په‌یامنێری (كوردستان تیڤی) ڕایگه‌یاند: کەمێک پێش ئێستا لە گوندی تویلعە سەر بە شارۆچکەی دووبز تیرۆرستانی داعش ھێرشیان کردە سەر سەنگەرەکانی سوپای عێراق.
ڕاشیگه‌یاند: له ئه‌نجامی هێرشه‌كه‌دا دوو سەربازی سوپای عێراق کوژراون.
هه‌ر سه‌باره‌ت به هێرشه‌كه، سەرچاوەیەک لە بنکەی پۆلیسی دووبز بۆ (کوردستان تیڤی) رایگەیاند: ئه‌مشه‌و چه‌ته‌كانی داعش ھێرشیان كرده سەر فوجی 3ی لیوای 31ی سەر بە فرقەی 8ی سوپای عێراق.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: له هێرشه‌كه‌ی تیرۆریستانی داعش دوو سەرباز بریندار بوون، دوای گواستنه‌وه‌شیان بۆ نەخۆشخانەی دووبز، هه‌ردوو برینداره‌كه گیانیان لەدەست دا.
جێی باسه له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا تیرۆریستانی داعش له كوله‌جۆ و بناری چیای قه‌ره‌چووغ و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی تر هێرشێكیان كردبووه سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و به‌هۆیه‌وه 22 پێشمه‌رگه و 3 هاووڵاتی گونده‌كان شه‌هیدببوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.