مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی كوردستان گوتارێكی لە ماڵپەڕی “لۆمۆند” بە زمانی فەڕەنسی بڵاو کردەوە، تێیدا ئاماژەی بە کۆچی نایاسایی و قەیرانی کۆچ و تۆڕە قاچاغچییەکان كرد، ڕاشیگه‌یاند كه تراژیدیای به‌له‌مه‌كه‌ی كه‌ناڵی ئینگلیزی هه‌موومانی تووشی شۆك كرد.
مه‌سرور بارزانی له گوتاره‌كه‌دا ڕایگه‌یاند: بە درێژایی مێژوو کورد بەردەوام لە کۆچکردن بوون، لە هەموو پارچەکانی نیشتمانەکەمان، کچان و کوڕانی ئێمە بەردەوام لە جەنگ و زوڵم و جینۆساید ڕایان کردووە.
ڕاشیگه‌یاند: تراژیدیای ڕووداوی ژێرئاوكەوتنی بەلەمەكەی كه‌ناڵی ئینگلیزی هەموومانی شۆک کرد، گیانلەدەستدانی 27 کەس کە زۆرینەیان خەڵکی هەرێمی کوردستان بوون، هەرگیز نەدەبوایە ڕووی بدایه.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: ئەم قوربانییانە فریودرابوون و خیانەتیان لێ کرابوو و لە گەمەیەکی سیاسی‌دا وەک داشبەردی یاریی شەترەنج بەکار هێنرابوون، ئەوانەشی بەکاریان هێناون هیچ گرینگییه‌ك بە ئێش و ئازاری قوربانییەکان نادەن و بەها بۆ ژیانیان دانانێن.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه چاوەڕێی وەڵامێکن لە دۆستە بریتانییەکانیان و هاوکاریی لایەنە هاوبەشەکانیان لە فەڕەنسا.
سه‌رۆكی حكوومه‌ت گوتیشی: تۆڕەکانی قاچاغچییەتی پشت ئەم تاوانە بە نیازن لێشاوێک لە کۆچبەران بخەنە ناو یەکێتیی ئەوروپا بۆ ئەوەی فشارێکی سیاسی لە چوارچێوەی کێشمەکێشی نێوان بێلاڕووس و برۆکسڵ دروست بکەن.
هه‌روه‌ها گوتی: ئەم تۆڕانە هەلەکەیان قۆستەوە بۆ ئەوەی خەڵکی ئێمە بەکار بهێنن و هەندێکیشیان بە بارمتە بگرن، ئەوان لایەنی مرۆیی ئەو خەڵکانەی بەلاڕێیاندا بردوون هیچ بەلاوە گرینگ نییە.
مه‌سرور بارزانی گوتیشی: گرووپ و ڕێكخراوی وه‌ك پەکەکە بره‌و به بڵاوكردنه‌وه‌ی درۆ و چه‌واشه‌كاری ده‌دات و ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاو ده‌كاته‌وه كه ئاسایشی ئابووری له هه‌رێمی كوردستان به‌رقه‌رار نییه و ئه‌مه‌ش پاڵی به‌و گه‌نجانه‌وه ناوه له هه‌رێمه‌وه به‌ره‌و مه‌رگ كۆچ بكه‌ن.
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: رێكاری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌مان گرتۆته‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی رێگر بین له‌وه‌ی گه‌نجانمان كۆچ بكه‌ن و ببنه كه‌رەسته‌ی بازرگانی سیاسی و له‌و پێناوه‌شدا ژماره‌یه‌ك قاچاغچی ده‌ستگیركراون و ڕووبه‌ڕووی دادگا ده‌كرێنه‌وه.
جه‌ختیشی كرده‌وه ئەو ئاژانسە گەشتیارییانەی ئاسانکارییان بۆ ئەم کۆچکردنە کردووه، ڕووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە.
له كۆتاییدا مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند: هاوكاری هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ین كه به خواستی خۆیان ده‌یانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان و تا ئێستا پێشوازیمان له نزیكه‌ی 2000 كۆچبه‌ر كردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.