Erbil 38°C چوارشەممە 17 حوزەیران 02:45

بڕی یه‌ک ملیار و پێنج سەد ملیۆن دینار بۆ کڕینی پێداویستیەکانی ناوەندەکانی خوێندن خەرجکرا

کوردستان TV
100%

لەسەر فەرمانی سەرۆکی حکومەت بڕی یه‌ك ملیار و پێنج سەد ملیۆن دینار بۆ کڕینی پێداویستیەکانی ناوەندەکانی خوێندن خەرجکرا.

ڕاگەیەندراوێک لە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان..

لەسەر فەرمانی  مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕی (١٫٥٠٠٫٠٠٠٫٠٠٠) يه ك مليار و پێنج سەد ملیۆن دینار خەرجکرا، بۆ کڕینی پێداویستیەکان بۆ ناوەندەکانی خوێندنی سەر بە وەزارەتی پەروەردە، بەم شێوەی خوارەوەیە :

١- پێنج هەزار (٥٠٠٠) رەحلە.

٢- پێنج هەزار ( ٥٠٠٠) وایت بۆرد .

٣- هەزارو پێنج سەد (١٥٠٠) سۆپا.

٤- پێنج سەد (٥٠٠) لاپتۆب.

٥- یەک ملیۆن و حەفت سەد و پەنجا هەزار (١٧٥٠٠٠٠) ماسک .

٦- شەش هەزار و حەفت سەد ( ٦٧٠٠ ) پاککەرەوە ( معقم ) .

لەسەر بنەمای پێویستی و بەگوێرەی ژمارەی قوتابیان و خوێندکاران بەسەر بەرێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان و خوێندنی کوردی لە کەرکووک دابەش دەکرێت .

ڕاگەیاندنی وەزارەتی پەروەردە

٨ی١٢ی ٢٠٢١

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.