Erbil 38°C چوارشەممە 17 حوزەیران 02:46

نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە عومەری سەید عەلی دەکات

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ چوارشەممە 2021/12/8 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ عومەری سەید عەلی، بۆ كۆچی دواییی خوالێخۆشبووی خوشكیان، پرسە و سەرەخۆشی لێكرد و هاوخەمیی خۆیانی لەگەڵ بەڕێزیاندا دەربڕی.

نێچیرڤان بارزانی هیوای خواست خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەزەیی و میهرەبانیی خۆی شاد بكات و ئارامی دڵنەوایی بە خانەوادە و كەسوكاریان ببەخشێت.

لای خۆیەوە عومەری سەید عەلی سوپاس و پێزانینی خۆیان و خانەوادەكەیان بۆ پەیوەندی و هاوبەشییان لە پرسەكەیاندا پێشكەش بە سەرۆكی هەرێمی كوردستان كرد.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.