Erbil 38°C چوارشەممە 17 حوزەیران 02:45

مستەفا کازمی گەیشتە قەزای مەخموور

کوردستان TV
100%

مستەفا کازمی ،سەرۆکوەزیرانی عێراق، بەسەرۆکایەتی شاندێکی باڵای ئەمنیی گەیشتە قەزای مەخموور.

مستەفا کازمی،سەرۆکوەزیرانی عێراق بەسەرۆکایەتی شاندێکی باڵای ئەمنی کە ھەریەک لە وه‌زیری ناوخۆو وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وەزیری بەرگریی، سەرۆک ئەرکانی سوپا، جێگیری فەرماندەیی ئۆپەراسپیۆنە ھاوبەشەکان، سەرۆکی دەزگای دژەتیرۆر، بریکاری وەزارەتی ناوخۆ بۆ کاروباری ھەوڵگریی و ژمارەیەک فەرماندەی ئەمنیی لەخۆدەگرێت، گەیشتە قەزای مەخموور.

بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی سەردانی ھەولێری کرد و لە میانیدا لەگەڵ سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی کۆبووەوە.

هه‌رئەمڕۆ-ش ھێزەکانی پێشمەرگە بە ھاوبەشی سوپای عێراق، ئۆپەراسیۆنێکیان لە ھەردوو میحوەری گەرمەسێر و قەرەتەپە بۆسەر حەشارەگەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش، دەست پێ کرد.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.