Erbil 38°C چوارشەممە 17 حوزەیران 02:46

ئاڵای داعش لەسەر قوتابخانەیەکی تەواو نەکراوی شاری کەرکووک به‌رز کرایه‌وه‌

کوردستان TV
100%

 

ھێزە ئەمنییەکانی عێراق ئاڵای رێکخراوی تیرۆریستیی داعش کە لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە لەسەر قوتابخانەیەکی تەواو نەکراو لە شاری کەرکووک بەرزکرابوویەوە، داگرت.

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە شاری کەرکووک  رایگەیاند، کەسانی نەناسراو ئاڵای رێکخراوی تیرۆریستیی داعشیان لەسەر قوتابخانەیەکی تەواونەکراو لە گەڕەکی شۆریجە رۆژھەڵاتی شارەکە بەرزکردووەتەوە.

بەگوتەی سەرچاوەکە ھێزە ئەمنییەکان گەیشتنە گەڕەکەکە و ئاڵاکەیان لەسەر قوتابخانە داگرت و لێکۆڵینەوەشیان لەوبارەیەوە دەست پێ کردووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.