خوێندنی باڵا نووسراوێک ئاراستەی زانکۆکان دەکات و داوای ئاماری وردبینیکراوی سەرجەم قۆناغەکانی خوێندنی قوتابییان دەکات، بۆ ئەوەی کاری پێویست سەبارەت بە خەرجکردنی پاڵپشتی دارایی بۆ قوتابیان بکرێت.
لە نووسراوێکدا وەزارەتی خوێدنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان ئاراستەی زانکۆکانی دەکات، تێیدا هاتووە: دواى تەرخانکردن و خەرجکردنى پاڵپشتییەکى دارایى بۆ وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى وەک پێشینەى مانگانە بەبڕى 7 ملیار و 250 ملیۆن دینار، بۆ پاڵپشتى قوتابیان و چارەسەرکردنى گرفتى بەشە ناوخۆییەکان و دابینکردنى خزمەتگوزارى.
لە نووسراوەکە وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان داوا لەسەرجەم زانکۆکان دەکات کە ئامارى وردبینیکراوى سەرجەم قۆناغەکانى خوێندنى قوتابیانى ناوەو و دەرەوەى شارەکان بە جیا کە بە زانکۆلاین وەرگیراون بۆیان بنێرن تا کارى پێویستى لەسەر بکرێت.
هەروەها ئاماژە بەوەش کراوە کە لە ئەگەری دواکەوتنی ئامارەکان لایەنی پەیوەندیدار بەرپرس دەبێت بەرامبەر بە یاسا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.