سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە بریکاری پێشکەوتووی وەزارەتی دەرەوەی عێراق کرد، له كۆبوونهوهی نێوانیاندا باس له پرسی كۆچبهرانی سنووری بێلاڕووس و پۆڵهندا و ههروهها گهڕانهوهیان به شێوهی ئارهزوومهندانه كرا.
ئەمڕۆ چوارشەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە نزار ئەلخەیرەللا بریکاری پێشکەوتووی وەزارەتی دەرەوەی عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا، گفتوگۆ دەربارەی پرسی کۆچبەرانی سنووری بێلاڕووس و پۆڵەندا کرا و ستایشی هەماهەنگیی نێوان وەزارەتی دەرەوەی عێراق و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرا بۆ گەڕانەوەی ئارەزوومەندانەی کۆچبەران بۆ هەرێمی کوردستان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.