ئاسایشی دەروازەی ئیبراهیم خەلیل ڕایگەیاند، هاووڵاتییەکی بە ڕەگەز تورکیان دەستگیر كردووه كه ههوڵی داوه ژمارەیەکی زۆری چەکی نایاسایی بهێنێته ههرێمی كوردستان.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی دەروازەی ئیبراهیم خەلیل ڕایگەیاند: ئەمڕۆ چوارشەممە کەسێکی بە ڕەگەز تورک دەستگیر کراوە، کە هەوڵیداوە 489 پارچە دەمانچە هاوردەی هەرێم بکات.
هەروەها ڕایگەیاند كه چەکەکان لە جۆری (لوولە- سبتانە)ن و سەرجەمیان لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییەکەیانەوە دەستی بەسەردا گیراوە.
ئاماژە بەوەش كرد کە ناوبراو هەوڵیداوە بەشێوەی نایاسایی چەکەکان هاوردەی هەرێم بکات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.