ئەمڕۆ چوارشهم لە مەراسیمێکدا شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێم و کۆڵۆنێڵ مایەر بەرپرسی راوێژکارانی سەربازی ئەڵمانیا لە هەولێر، ژمارەیەک رێککەوتننامەیان لەبارەی چەندین پڕۆژەی جۆراوجۆر لەناو یەکەکانی وەزارەتی پێشمەرگە واژوو كرد.
لە مەڕاسیمەکەدا واژوو لەسەر حەوت پڕۆژەی جۆراو جۆر کرا لەبوارەکانی مەشق و ڕاهێنان، سەنتەری زمان و پێداویستی و کەلوپەلی هەمەجۆر و دروستکردن و بونیاتنان.
وەزیری پێشمەرگە ستایشی ئەو هەوڵەی ڕاوێژکارانی سەربازی ئەڵمانیای کرد و رایگەیاند: هەنگاوەکانتان بەرز دەنرخێنین و بەناوی وەزارەت و هێزەکانی پێشمەرگەوە سوپاسی ئێوە و حکوومەتی ئەڵمانیا دەکەین لە پشتگیری و پاڵپشتی بەردەوامتان بۆ هێزی پێشمەرگە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.