وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كرد، به فه‌رمانی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕی یه‌ك ملیار و پێنج سه‌د ملیۆن دینار بۆ كڕینی پێداویستی قوتابخانه‌كان ته‌رخان كرا.
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ڕایگه‌یاند: لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بڕی (1٫500٫000٫000) يه ك مليار و پێنج سەد ملیۆن دینار بۆ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده خەرج کرا.
ڕاشیگه‌یاند: خه‌رجكردنی بڕه پاره‌كه بۆ کڕینی پێداویستییەکانه بۆ ناوەندەکانی خوێندنی سەر بە وەزارەتی پەروەردە، بەم شێوەی خوارەوە:
- پێنج هەزار (5000) رەحلە.
- پێنج هەزار ( 5000) وایت بۆرد .
- هەزار و پێنج سەد (1500) سۆپا.
- پێنج سەد (500) لاپتۆب.
- یەک ملیۆن و حەفت سەد و پەنجا هەزار (1750000) ماسک .
- شەش هەزار و حەفت سەد (6700) پاککەرەوە ( معقم ) .
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له جه‌ختیشی كرده‌وه كه لەسەر بنەمای پێویستی و بە گوێرەی ژمارەی قوتابییان و خوێندکاران بەسەر بەرێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان و خوێندنی کوردی لە کەرکووک دابەش دەکرێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.