هێزه ئه‌منییه‌كان له پارێزگای به‌سڕای باشووری عێراق ئه‌مشه‌و چوارشه‌م باری له‌ناكاوی مهترسیداريان ڕاگه‌یاند به‌هۆی ونبوونی كۆنتێنه‌رێك كه 100 بۆمبی هێشوویی تێدابووه كه تیمی هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی مین له پارێزگاكه هه‌ڵیان گرتبووه‌وه.
ئه‌فسه‌رێكی پۆلیسی به‌سڕا به ئاژانسی (ئه‌نادۆڵ)ی ڕاگه‌یاند: ئه‌مشه‌و پۆلیس بانگه‌وازی ونبوونی كۆنتێنهرێكیان پێگه‌یشتووه كه 100 بۆمبی هێشوویی تێدابووه له شارۆچكه‌ی زوبێر له پارێزگای به‌سڕا.
سه‌رچاوه‌كه كه نه‌یویستووه ناوه‌كه‌ی ئاشكرا بكرێت، ڕایگه‌یاند: بۆمبه‌كان له‌لایه‌ن تیمی هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی مین له ناوچه‌كانی بیابان كۆكرابووه‌وه و له‌نێو كۆنتێنهرهكه هه‌ڵگیرابوو بۆ ئه‌وه‌ی له شوێنێكی پارێزراو بته‌قێنرێنه‌وه.
ڕاشیگه‌یاند: كۆنتێنهرهكه له كه‌شێكی گوماناویدا ونبووه كه ڕه‌نگه له‌لایه‌ن كه‌سانی نه‌ناسه‌وه دزرابن.
ئه‌فسه‌ره‌كه‌ی پۆلیسی به‌سڕا هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: ده‌سه‌ڵاتدارانی ناوه‌خۆی به‌سڕا له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كان باری له‌ناكاوی مه‌ترسیدارییان ڕاگه‌یاندووه بۆ دۆزینه‌وه‌ی بۆمبه‌كان.
ڕاشیگه‌یاند: تیمی هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی مین سه‌رجه‌م مین و بۆمب و موشه‌كه نه‌ته‌قیوه‌كان له ده‌ره‌وه‌ی شاری به‌سڕا و له‌ناوچه بیابانه‌كان له دووری 60 كیلۆمه‌تر كۆ ده‌كه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتییان له مه‌ترسییه‌كانی دوور بخه‌نه‌وه.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌سڕا هاووڵاتییان و ناوچه پیشه‌سازییه‌كانی ئاگادار كردۆته‌وه دووربكه‌ونه‌وه له بۆمبه‌كان و ئه‌گه‌ریش زانیاری‌یان هه‌بوو ده‌زگاكانی ئه‌منی لێ ئاگادار بكه‌نه‌وه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ئه‌مڕۆ چواشه‌م مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سه‌ردانی شاری به‌سڕای كردبوو وه‌ك پاڵپشتییه‌ك بۆ لێكۆڵینه‌وه‌كانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی دوێنێ سێشه‌می سه‌نته‌ری شاره‌كه كه ببووه هۆی كوژرانی 4 كه‌س و برینداركردنی 4 كه‌سی تر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.