Erbil 38°C سێشەممە 16 حوزەیران 22:06

سعوودیە و ئیمارات خوازیارن دۆسییەی ئەتۆمی ئێران بەشێوەیەکی جیددی مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت

کوردستان TV
100%

سعوودیە و ئیمارات بانگەوازی ئەوەیان کرد کە دەبێت دۆسیەی ئەتۆمی و مووشەکیی ئێران بەشێوەیەک مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت کە دەستەبەری ئاسایشی ناوچەیی و نێودەوڵەتیی بکات.

جێنشینی سعوودیە، شازادە محەمەد بن سەلمان لە دوای سەردانەکەی بۆ ئیمارات لە چوارەچێوەی گەشتەکەیدا بۆ وڵاتانی کەنداو، ھەردوو وڵات راگەیەندراوێکیان لەسەر پرسەکانی دۆسیەی ئەتۆمی ئێران، یەمەن، لوبنان و سووریا بڵاوکردەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا، ستایشی ھەماھەنگیی نێوان ئیمارات و سعوودیە کراوە و ئاماژە بەوە کراوە کە ھەردوو وڵات پشتگیریی "ھەوڵەکانی بەھێزکردنی ھەماھەنگیی ستراتیجیی لە بوارەکانی ئابووریی، بازرگانیی و گەشەپێدان" دەکەن.

لە راگەیەندراوەکەدا، جەخت لە گرنگیی ئەوە کراوەتەوە کە دەبێت دۆسیەی ئەتۆمی و مووشەکیی ئێران بەشێوەیەک مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت کە دەستەبەری ئاسایشی ناوچەیی و نێودەوڵەتیی بکات.

لە راگەیەندراوەکەدا، ئاماژە بەوە کراوە کە ھەردوو وڵات ھاوڕان لەسەر بەردەوامیدان بە ھەوڵەکانی دۆزینەوەی چارەسەری سیاسیی گشتگیر بۆ قەیرانی یەمەن و باسی ئەوەش کراوە کە بۆ تێپەڕاندنی قەیرانی لوبنان، دەبێـت چاکسازیی گشتگیری سیاسیی و ئابووریی بگیرێتەبەر.

سەبارەت بە پرسی فەڵەستین، جەخت لەوە کراوەتەوە کە ھەردوو وڵات پاڵپشتیی تەواوی بەدەستھێنانی مافە رەواکانی گەلی فەڵەستین و بە تایبەتی مافەکانیان بۆ درووستکردنی دەوڵەتێکی فەڵەستیی سەربەخۆ ، دەکەن.

لە راگەیەندراوەکەدا، هەروەها ئەوە دووپاتکراوەتەوە کە تاکە رێگای چارەسەر بۆ قەیرانی سووریا "سیاسییە" و ئاماژە بەوە کراوە کە دەبێت پاڵپشتیی ئاسایش و سەقامگیریی و کارەکانی ھاوکاری مرۆیی بۆ ئەفغانستان بکرێـت.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.