ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 9-12-2021 هه‌شت ساڵ به‌سه‌ر كۆچی دوایی هونه‌رمه‌ند جه‌لال سه‌عید تێده‌په‌رێت.
هونه‌رمه‌ند جه‌لال سه‌عید یه‌كێك بوو له ده‌نگه دیاره‌كانی ھونه‌ری میللی له ھه‌ولێر كه سه‌دان گۆرانی میللی و فۆلكلۆری كوردی زیندوو كردووه‌ته‌وه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌یان گۆرانی ھه‌ڵپه‌ركێی كوردی به‌ده‌نگی خۆی تۆمار كردووه.
ھونه‌رمه‌ندی میللی جه‌لال سه‌عید له ساڵی 1953 له شاری مه‌ھاباد له دایكبووه، له شارۆكه‌ی رواندز ژیانی منداڵی به‌سه‌ر بردووه، له ساڵی 1977 یه‌كه‌م به‌رھه‌می گۆرانی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه‌ی وێژه‌ی ھونه‌ری كوردی له ژێر ناوی "لایه لایه‌ت بۆ ده‌كه‌م" تۆمار كردووه. ماوه‌ی 40 ساڵه خزمه‌تی هونه‌ری میللی كوردی ده‌كات.
جه‌لال سه‌عید به‌ھۆی نه‌خۆشییه‌كی درێژخایه‌ن ماوه‌یه‌ك له نه‌خۆشخانه‌ی كۆماری شاری هه‌ولێر كه‌وتوو و ئێواره‌ی رۆژی دووشه‌م كاتژمێر شه‌ش له نۆی كانوونی یه‌كه‌می 2013 له نه‌خۆشخانه‌ی كۆماری هه‌ولێر كۆچی دوایی كردووه و له شاری هه‌ولێر به خاك سپێردرا.
ئا - كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.