Erbil 38°C سێشەممە 16 حوزەیران 22:06

وه‌زاره‌تی دارایی زۆربه‌ی خه‌رجی و پێشینه‌کانی وەزارەت و فەرمانگەکان راده‌گرێت

به‌هۆی نزیكبوونه‌وه‌ له‌ كۆتایی ساڵی 2021
کوردستان TV
100%

به‌ گوێره‌ی نووسراوێكی فه‌رمی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی نزیكبوونه‌وه‌ له‌ كۆتایی ساڵی 2021، به‌ مه‌به‌ستی دیاركردنی هه‌لی گونجاو بۆ یه‌كه‌ ژمێریارییه‌كانی به‌ستراو و نه‌به‌ستراو به‌ وه‌زاره‌ته‌كان، به‌ مه‌به‌ستی پاكتاوكردنی ژمێریارییه‌كان و گه‌یاندنیان بۆ وه‌زاره‌تمان له‌كاتی دیاریكراو بڕیاردرا به‌ راگرتنی سیستمی ئۆنلاین له‌ رێكه‌وتی ده‌رچوونی ئه‌م رێنماییه‌ تاكو كردنه‌وه‌ خه‌رجی له‌ ساڵی دارایی/2021. هه‌ره‌وه‌ها راگرتنی گشت خه‌رجییه‌ك له‌ رێكه‌وتی 16/12/2021 بۆ ساڵی دارایی 2021 جگه‌ له‌ مووچه‌ و پێشینه‌ی خه‌رجكراوی مانگانه‌ و كرێییه‌كان مانگانه‌ و خاوێن كردنه‌وه‌ و خواردن.هاوكات زیادكردنی پێشینه‌ی به‌رده‌وامی مانگانه‌ راده‌گیرێت .

هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی دارایی داوا ده‌كات له‌ رێكه‌وتی ده‌رچوونی ئه‌م رێنماییه‌، هیچ داواكارییه‌كی خه‌رجی ئاراسته‌ی وه‌زاره‌ته‌كه‌یان نه‌كرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.