ئاسایشی دەروازە سنوورییەکان دەست بەسەر بڕی 3 کیلۆ و 30 گرام ماددەی هۆشبەردا دەگرێت کە لەلایەن چەند کەسێکەوە هەوڵ دەدرا هاوردەی هەرێمی کوردستان بکرێت.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی دەروازە سنوورییەکانی حاجی ئۆمەران ئەمڕۆ پێنجشەممە دەستی بەسەر بڕی 3 کیلۆ و 30 گرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری تلیاکدا گرت.
نووسینگەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکە ڕایگەیاند: لەلایەن چەند کەسێکەوە هەوڵ درا ئەو بڕە لە ماددەی هۆشبەر هاوردەی هەرێمی کودستان بکرێت، بەڵام ڕێگرییان لێکرا و دەستی بەسەردا گیرا.
بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژە بەوەش دەکات کە ئاسایشی دەروازە سنوورییەکان هەمیشە چاوکراوەن لەپێناو پاراستنی ئاسایش و سەلامەتی گشتیی و ئارامی هاووڵاتیان و دەستگیرکردنی تاوانباران بە شەو ڕۆژ لە ئەرکدان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.