پۆلیسی پارێزگای به‌سڕا ڕوونكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌نگۆی دزینی كۆنتێنه‌رێك ته‌قه‌مه‌نی هێشووی بڵاو كرده‌وه و ڕایگه‌یاند كه ئه‌م هه‌واڵه دووره له ڕاستییه‌وه.
دوێنێ پێنجشه‌م وا بڵاوكرابووه‌وه كه پۆلیسی به‌سڕا باری له‌ناكاوی مه‌ترسیداری ڕاگه‌یاندووه به‌هۆی ونبوون یان دزینی كۆنتێنه‌رێك كه 100 بۆمبی هێشوویی هه‌ڵگرتبوو كه تیمی هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی مین له پارێزگاكه هه‌ڵیان گرتبووه‌وه.
فه‌رمانده‌یی پۆلیسی پارێزگای به‌سڕا له به‌یاننامه‌یه‌كدا هه‌واڵه‌كه‌ی ڕه‌تكرده‌وه و ڕایگه‌یاند هه‌واڵه‌كه هیچ بنه‌مایه‌كی ڕاستی تێدا نییه.
ڕاشیگه‌یاند: ئێمه به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئه‌و هه‌واڵه ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه و جه‌ختیش ده‌كه‌ینه‌وه كه ڕاگه‌یاندنی ده‌نگۆ و درۆ كه‌متر نییه له مه‌ترسی ته‌قینه‌وه‌كان كه گیانی ڕۆله‌كانمان له‌ناو ده‌بات، بۆیه تكایه ئاگاداربن.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: تكا ده‌كه‌ین زانیاری له سه‌رچاوه‌ی باوه‌ڕپێكراو وه‌ربگرن و هه‌روه‌ها ئاگاداری بڵاوكردنه‌وه‌شی بن.
جێی باسه دوێنێ پێنجشه‌م ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن و تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاویان كرده‌وه كه پۆلیس بانگه‌وازێكی ونبوونی كۆنتێنهرێكیان پێگه‌یشتووه كه 100 بۆمبی هێشوویی تێدابووه له شارۆچكه‌ی زوبێر له پارێزگای به‌سڕا، بۆمبهكانیش له‌لایه‌ن تیمی هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی مین له ناوچه‌كانی بیابان كۆكرابووه‌وه و له‌نێو كۆنتێنهرهكه هه‌ڵگیرابوو بۆ ئه‌وه‌ی له شوێنێكدا بته‌قێنرێنه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.