Erbil 38°C سێشەممە 16 حوزەیران 20:39

ڕوونکردنەوەیەک لە نووسینگەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە

کوردستان TV
100%

 

نووسینگەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکرده‌وە سەبارەت بەو دەنگۆیانەی کە ماوەی چەند ڕۆژێکە لە هەندێک پەیج و سایتی سۆشیال میدیا بڵاو دەکرێتەوە.

نووسینگەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ پێنجشەممە لە ڕوونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاند: چەند ڕۆژێکە هەندێک سایت و پەیجی سۆشیال میدیا بابەتی کەسێکی ئەمەریکی بڵاو دەکەنەوە کە ڕاپۆرتێکی بێ بنەمایە لە سەر سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەم بابەتە دوورە لە ڕاستییەوە و هیچ بنەمایەکی بۆ نییە.

هەروەها ئەوەش هاتووە کە بە پێویستی دەزانن چەند ڕوونکردنەوەیەک لە بارەی ئەم تۆمەتە بێ بنەمایە بخەنەڕوو.

نووسینگه‌كه‌ ئاماژە بەوە دەکات کە نووسەری ڕاپۆرتەکە بۆ هەڵبەستنی درۆیەکانی پشتی بە کۆنتراکتێک بەستووە کە گوایە واژۆی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە، بەڵام ئەم واژۆیە هیچ پەیوەندییەکی بە سەرۆکی حکوومەتەوە نییە.

نووسینگەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕوونکردنەوەکەدا دەڵێت: دوای بەدواداچوونمان دەرکەوت نووسەری ڕاپۆرتەکە پەیوەندی لەگەڵ خێزانی پەرلەمانتارێکی کوردی پێشووی عێراقەوە هەیە کە هاووڵاتی ئەمەریکییە و بە هەڵوێستەکانی دژ بە خەڵکی کوردستان ناسراوە و بە هۆی کردەوە و هەڵوێستی خۆفرۆشانەی لەلایەن خەڵکی نیشتمانپەروەری کوردستانەوە سزا درا و لە دوا هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەنگی پێ نەدرا و ڕیسوا کرا.

دەشڵێت: دووپاتی دەکەینەوە کە ئەم بابەتە هەڵبەستراوە و بەشێکە لەو هەڵمەتە چەواشەکارییەی کە دژی چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و جەنابی سەرۆکی حکوومەت دەکرێت.

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.