سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری كۆمپانیای ڤایزه‌ر ئاشكرای كرد، ڕه‌نگه پێویست به وه‌رگرتنی ژه‌مه ڤاكسینی چواره‌میش بكات بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی گۆڕاوی ئۆمیكڕۆن.
ئه‌لبه‌رت پۆرلا سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری كۆمپانیای ڤایزه‌ر بۆ ئاژانسی (سی ئێن بی سی)ی ئه‌مه‌ریكی ڕایگه‌یاند: كاتێك داتاكانمان به‌چاوی خۆمان بینی، ئه‌و كات بڕیار ده‌ده‌ین كه ژه‌مه ڤاكسینی سێیه‌م تا چه‌ند به‌رگری له ئۆمیكڕۆن ده‌كات، به‌ڵام به‌گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كه ئێستا ئه‌وه ده‌بینین كه پێویستمان به ژه‌مه ڤاكسینی چواره‌م بێت.
به‌رپرسه‌كه‌ی كۆمپانیای ڤایزه پێشتریش هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندبوو كه پێویسته هه‌موو مرۆڤێك ڤاكسینی چواره‌میش وه‌ربگرێت دوای تێپه‌ڕبوونی 12 مانگ له‌سه‌ر ژه‌می سێیه‌م.
جه‌ختیشی كردبووه‌وه كه ڕه‌نگه پێش ئه‌و واده‌یه‌ش ژه‌مه ڤاكسینی چواره‌م وه‌ربگیرێ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.