Erbil 38°C سێشەممە 16 حوزەیران 19:20

دلاوەر ئاژگەیی بەشداری لە کۆبوونەوەی فەرمی لێژنەی پەیوەندییەکانی پەرلەمانی ئەوروپا کرد

کوردستان TV
100%

لە درێژەی کار و چاڵاکییەکانی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەوروپا نوێنەری حکوومەت بەشداری لە کۆبوونەوەی فەرمی لێژنەی پەیوەندییەکانی پەرلەمانی ئەوروپا لەگەڵ عێراق کرد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەشداری لە کۆبوونەوەی لێژنەی پەیوەندییەکانی پەرلەمانی ئەوروپا کرد و لە کۆبوونەوەکەدا بەرپرسی دۆسیەی عێراق لە پەرلەمانی ئەوروپا و نوێنەری ئۆفیسی سیاسەتی دەرەوە و ئاسایشی یەکێتی ئەوروپا و بەرپرسی شاندی یەکێتی ئەوروپا بۆ چاودێریکردنی هەڵبژاردنەکانی عێراق و باڵیۆزی عێراق بەشدار بوون.

لە کۆبوونەوەکەدا د. دلاوەر خالد ئاژگەیی نوێنەری حکوومەت وتەیەکی پێشکەشی پەرلەمانتارانی ئەوروپی و ئامادەبووان کرد.

لە گوتەکەیدا نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان دکتۆر دلاوەر خالد ئاژگەیی پڕۆسەی هەڵبژاردنی ئەو دواییەی عێراقی بە پاکترین هەڵبژاردن لە مێژووی عێراق ناوهێنا کرد، بەڵام بە ئامادەبوانی ڕاگەیاند کە بەداخەوە دادگای فیدراڵی بەر لە ڕاگەیاندنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن دەستکاری ئەنجامەکانی کرد لە بەرژەوەندی چەند لایەنەکی سیاسی و لە دوای فشاری سیاسی کە ئەمە هێمای پرسیاری خستە سەر پرۆسەی هەڵبژاردن بە شێوەیەکی گشتی. 

لە بەشێکی دیکەی گوتەکانی دلاوەر خالد ئاژگەیی ئاماژەی بە بارودۆخی ئەمنی ناوچە دابڕاوەکان کرد کە لەم دوایی بوونەتە پێگە و شوێنی چاڵاکییەکانی داعش و لەو ناوەش ژمارەیەک لە هاووڵاتیانی ئەو ناوچانە و چەند پێشمەرگەکی قارەمان شەهید کران کە ئەمەش لەبەر نەبوونی هێزی پێشمەرگە لەو ناوچانە و بۆشایی ئەمنی دروست بووە و چارەسەری سەرەکی جێبەجێکردنی مادەی ١٤٠ی دەستوری عێراقە.

سەبارەت بە حکوومەتی داهاتووی عێراق ڕایگەیاند کە ئەوەی بەلای کورد گرنگە ئەوەیە کە هاوبەشی ڕاستەقینە بێت لە حووکمڕانی لە عێراق و خاوەنی بریار بێت لە بوارەکانه سیاسی و ئامنی و ئابووری عێراق.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.