Erbil 38°C سێشەممە 16 حوزەیران 19:20

به‌ ڕووداوی هاتوچۆ له‌ ڕێگای هه‌ولێر کۆیه‌ که‌سێک گیانی له‌ده‌ست دا

کوردستان TV
100%

 

پۆلیسی هاتوچۆی هه‌ولێر ئاشكرای كرد، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی به‌هۆی ڕووداوێكی هاتوچۆ له‌سه‌ر ڕێگای هه‌ولێر كۆیه‌ كه‌سێك گیانی له‌ده‌ست دا و ژماره‌یه‌كی تریش به‌ سه‌ختی بریندار بوون.

فازڵ حاجی به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی هاتوچۆی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: کاتژمێر 1:30ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ هه‌ینی لەسەر ڕێگای هەولێر کۆیە لە نزیک مەفرەقی زیارەت، پێکدادانێکی ڕووبەڕوو لەنێوان پیکابێکی تاک و نیسان تیدایەک ڕووی دا.

ڕاشیگه‌یاند: بەداخەوە لە دەرەنجامی ڕووداوەکە کەسێک گیانی لەدەست دا و 3 کەسی تریش به‌ سه‌ختی زامدار بوون.

به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی هاتوچۆی هه‌ولێر هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: لایەنی خەتاباریش لە لێکۆلینەوەكان شوفێری پیکابه‌كه‌ دەستنیشان کرا، چونکە لە پێچ بەهۆی تیژڕۆیی کۆنتڕۆلی لەدەستدابوو و چووبووە دیوەکەی تری شەقام کە تیایدا نیسان تیداكه‌ لە سایدی خۆی دەهات.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ تکا لە شوفێران دەکەن کە بەعەقڵەوە مامەڵە لەگەڵ ڕێگاوبانەکان بکەن نەک بەڕقەوە، چونکە ئەوەی ڕوویداوە بەهۆی خراپی ڕێگایەکە نییە، به‌لكو بەهۆی کەمنەکردنەوەی خێرایی بووە لە شوێنی پێچ کە ئەگەر باشترین و بەرینترین ڕێگاش بێت لە هەموو جیهاندا ئەگەر خێرایی تیادا کەم نەکەێتەوە هەمان حاڵەت ڕوو ده‌دات.

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.