به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌واڵگری سه‌ربازی ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئاشكرای كرد كه توانیویانه له ئۆپه‌راسیۆنێكدا كوڕی ئه‌بو عومه‌ر به‌غدادی سه‌رۆكی ڕێكخراوی پێشووی تیرۆریستی قاعیده بكوژن.
ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی عێراق بڵاویان كرده‌وه: له ئۆپه‌راسیۆنێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌واڵگری سه‌ربازی سه‌ر به وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق، كوڕی ئه‌بو عومه‌ر به‌غدادییان كوشتووه كه پله‌ی ئه‌میری پارێزگای ئه‌نباری هه‌بووه.
هه‌روه‌ها بڵاویش كرایه‌وه: دوای به‌دواداچوون و چاودێرییه‌كی وردی هه‌واڵگری له بیابانه‌كانی قائیم و باكوری ڕوتبه و كیلۆ 160، توانیان شوێنی سوهه‌یب حامد ئه‌لزاوی ده‌ستنیشان بكه‌ن و بیكوژن.
سوهه‌یب حامد ئه‌لزاوی كوڕی ئه‌بو عومه‌ر به‌غدادییه كه دوای كوشتنی ئه‌بو موسعه‌ب زه‌رقاوی، وه‌ك سه‌رۆكی ڕێكخراوی قاعیده‌ی تیرۆریستی ده‌ستنیشان كرا، سوهه‌یبی كوڕی پله‌ی سه‌ربازی والی پارێزگای ئه‌نباڕی هه‌بووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.