به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هاتوچۆی هه‌ولێر ئاشكرای كرد، به‌هۆی كاری نۆژه‌نكردنه‌وه سبه‌ی پردی كۆنی ئاسنی (خه‌بات-كه‌ڵه‌ك) داده‌خرێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه له ئاگادارییه‌كدا بۆ شوفێران بڵاوی كرده‌وه: سەرجەم شوفێران و هاووڵاتییان ئاگادار دەکەینەوە بەهۆی کاری نۆژەنکردنەوە لەسەرپردی کۆنی ئاسنی (خەبات-کەلەک) لە ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی 2021/12/11 لە کاتژمێر 8ی بەیانییه‌وه تاکو 6ی ئێوارە سەر پرد و ڕێگاکەی به‌ته‌واوی دادەخرێت.
هه‌روه‌ها بڵاوی كرده‌وه: هاووڵاتی و شوفێران لەو ماوەیە دەتوانن پردی ڕێگای (هەولێر-مووسڵ) وەکو ڕێگای جێگره‌وه بەکاربهێنن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.