Erbil 38°C سێشەممە 16 حوزەیران 17:51

کاروانێکی دیکەی کۆچبەران بۆ هەرێمی کوردستان دەگەڕێتەوە

کوردستان TV
100%

 

پاش کەمێکی تر کاروانی نۆیەمی کۆچبەران کە ژمارەیان نزیکەی 420 کۆچبەرە، بۆ هەرێمی کوردستان دەگەڕێنەوە.

ئالان ئەحمەد پەیامنێری کوردستان تیڤی ڕایگەیاند: کاتژمێر 05:00 ـی ئێوارەی ئەمڕۆ 417 کۆچبەر کە لە نێوان سنووری بێلاڕووسیا و پۆڵەندا گیریا خواردبوو بۆ هەرێمی کوردستان دەگەڕێنەوە  و لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر دادەبەزن.

هەروەها ڕایگەیاند: بە گەڕانەوەی ئەم کاروانە بۆ هەرێمی کوردستان دەبێتە نۆیەمین کاروان کە تا ئێستا گەڕاونەتەوە.

ڕاشیگەیاند: تا ئێستا 3 هەزار و 586 کۆچبەر بە ئارەزوومەندانە بۆ هەرێمی کوردستان گەڕاونەتەوە، هەروەها ژمارەیەکی زۆر لە کۆچبەران لە مینسکی پایتەختی بێلاڕووسیاوە خۆیان  ناونووس کردووە بۆ گەڕانەوەیان.

جێی باسە ژمارەیەک کۆچبەر لە سنووری نێوان بێلاڕووسیا و پۆڵەندا گیریان خواردووە، لە نێویاندا ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتییانی کوردستان و عێراقی تێدایە، فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئەو کۆچبەرانە دەگەڕێننەوە کە ئارەزوو دەکەن بگەڕێنەوە وڵاتەکەیان.

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.