سەرۆکوەزیرانی عێراق لە چوارەم ساڵیادی ڕاگەیاندنی سەرکەوتن بەسەر تیرۆرستانی داعش پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی هێزە ئەمنییەکان دەکات.
مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە تویتێکدا ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند: لە چوارەم ساڵیادی ڕاگەیاندنی سەركەوتندا بەسەر داعشی تیرۆریست، پیرۆزبایی لە گەلی خۆمان و هێزە ئەمنییە قارەمانەكان دەكەین.
لە تویتەکەیدا نووسیوویەتی " سڵاو لەو خوێنە ئاڵانەی خاكیان ڕزگاركرد و عێراقییەكانیان یەكخست و سەركەوتنیان دەستەبەركرد."
هەروەها سەرۆکوەزیرانی عێراق نووسیوویەتی " درێژە بە سەركەوتنەكان دەدەین تا ڕیشەكێشكردنی تیرۆر و هیچ كات ناوەستین."

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.