پڕۆژەی دانانی وێستگەی مۆبایلی گواستنەوەی کارەبا لە شیلادزێ بە گوژمەی ملیارێک و 500 ملیۆن دینار چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە و بە تەواوبوونی دۆخی کارەبای ناحییەکە باشتر دەبێت.
وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند: پرۆژەی دانانی وێستگەی مۆبایلی گواستنەوەی کارەبا لە شیلادزێ جێبەجێ دەکرێت، وێستگەکە بە بەهای زیاتر لە ملیارێک دینار لەسەر بوودجەی پارێزگای دهۆک دابین کراوە و زیاتر لە 500 ملیۆن دیناریش لەسەر داهاتی بودجەی وەزارەتی کارەبا بۆ دامەزراندنی وێستگەکە و راکێشانی هێڵی کارەبای 33 کەی ڤی تەرخان کراوە.
هەروەها ڕایگەیاند: وێستگەکە ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە گەیشتە شیلادزێ و پڕۆژەکەشی لەلایەن کۆمپانیای ئەدما جێبەجێ دەکرێت.
وەزارەتەکە ئاماژە بەوەش دەکات کە بە تەواو بوونی ئەم پڕۆژەیە دۆخی کارەبای ناحییەی شیلادزێ باشتر دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.