ئه‌گه‌ر پرسیار ده‌كه‌یت بۆچی منداڵان ، حه‌ز ده‌كه‌ن نیگار له‌سه‌ر دیوار و كه‌ل وپه‌لی ماڵه‌وه بكه‌ن ، له‌م وتاره‌دا وه‌ڵامه‌كه‌ی تووشی شۆكت ده‌كات .
لای منداڵان نیگار كردن له‌سه‌ر دیوار و كه‌ل وپه‌لی ماڵه‌وه مه‌به‌ست لێی چێژ وه‌رگرتنه ، هه‌رچه‌نده دایك و باوكان له چه‌مكه‌كه ناگه‌ن،واته له‌خۆشه‌ویستی منداڵ بۆ ئه‌نجام دانی ئه‌م كاره ناگه‌ن.
هۆكاره‌كانی ئه‌نجامدانی ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وته‌ی منداڵان بۆچی ده‌گه‌رێته‌وه؟
هه‌رچه‌نده تۆ كاغه‌زی بۆ ئاماده بكه‌یت ، به‌ڵام منداڵان نیگار كردن له‌سه‌ر دیواره‌كان و كه‌لوپه‌لی ماڵه‌وه به شوێنێكی گونجاو ده‌زانن، له‌وانه‌یه هۆكاره‌كه‌ی بۆئه‌وه بگه‌رێته‌وه كه پانتاییه‌كی فراونی به‌تاڵی له‌ژێرده‌ست دا بێت ، له هه‌مان كاتدا به‌شوێنێكی گونجاوی ده‌زانن بۆ دۆزینه‌وه‌ی به‌هره‌كانیان ،له‌وانه‌شه حه‌ز به ده‌نگی قه‌لم بكه‌ن كاتێ له‌سه‌ر دیوار و كه‌له‌په‌لی ماڵه‌وه نیگار ده‌كه‌ن .
منداڵان حه‌ز ده‌كه‌ن به‌هره‌كانیان ده‌ربخه‌ن
تا منداڵان گه‌وره ده‌بن گرنگی زۆر به به‌هره و هونه‌ری خۆیان ده‌ده‌ن ،حه‌ز ده‌كه‌ن ئه‌و به‌هره و توانایانه به‌ره‌وپێشڤه‌چوونی ببه‌ن، بۆیه هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌چه‌ندین رێگه‌وه گوزراشت له خۆیانه‌وه بكه‌ن ،بۆ سه‌لماندنی بوونی خۆیان به‌شێوه‌یه‌كی گونجاوپه‌نجه‌و ده‌سته‌كانیان ده‌جوڵێنن ،له ئه‌نجام دا به بۆچوونی خۆیان دیواره‌كان و كه‌لوپه‌لی ماڵه‌وه به‌باشترین شوێن ده‌زانن بۆ ئه‌وه‌ی داهێنانی خۆیان له‌سه‌ر نمایش بكه‌ن.
منداڵان ئه‌و كاره ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رنجی ده‌وربه‌ره‌كه‌یان بۆ لای خۆیان رابكه‌ێشن
هه‌ر وه‌كو گه‌وره‌كان، منداڵه‌كانیش زۆر هه‌ستیارن به‌رامبه‌ر كاردانه‌وه‌ی كه‌سایتییه‌كان و ده‌وربه‌ره‌كانیان كاتێ منداڵه‌كه‌ت، هه‌ست ده‌كات تۆ له‌گه‌ڵ نیگاره‌كانی كه‌له‌سه‌ر دیواره‌كان و كه‌لوپه‌لی ماڵه‌وه‌ی كێشاوه كاردانه‌وه‌ت هه‌یه ،ئه‌ویش زۆر به‌رێكی كاره‌كه‌ی ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی تۆ كاردانه‌وه‌ت به‌رامبه‌ر كاره‌كانی هه‌بێت بۆیه له‌وانه‌یه كار و كاردانه‌وه یه‌كێك بێت له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی منداڵان نیگار له‌سه‌ر دیواره‌كان و كه‌لوپه‌لی ماڵه‌وه بكه‌ن.
چۆن هه‌ڵس وكه‌وت له‌گه‌ڵ نیگاره‌كانی سه‌ر دیواره‌كان و كه‌له‌وپه‌لی ماڵه‌وه ده‌كه‌یت
له‌وانه‌یه منداڵان به نیگار كردن له‌سه‌ر دیوار و كه‌لوپه‌لی ماڵه‌وه چێژ وه‌ربگرین ، به‌ڵام لای تۆ كارێكی زۆر نه‌شیاو بێت ،سڕینه‌وه‌و پاككردنه‌وه‌ی بۆ تۆش جگه‌له‌وه‌ی كاتێكی زۆری ده‌وێت له هه‌مان كاتدا كارێكی ناخۆشه پێویستیت به‌پاره‌ش ده‌بێت ، چاره‌سه‌ره‌كه‌ش له‌رێگه‌ی :
- ئاماده‌كردنی پێداویسته‌كانی هونه‌ری بۆ منداڵه‌كه‌ت.
- ئه‌و جۆره قه‌له‌مانه بكڕه كه ده‌سڕێنه‌وه.
- دیاریكردنی یه‌ك دیوار له ماڵه‌كه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی داهێنانی خۆی له‌سه‌ر بكات.
له كۆتاییدا كاتێ منداڵه‌كه‌ت نیگارێك به دڵی خۆی ده‌كات،ئه‌وه مانای ئه‌وه‌یه ئه‌وه شتی شاراوه‌ی خۆی ده‌رده‌خات بۆیه تا ده‌كرێت رێگری لێ مه‌كه كه به‌و شێوه‌یه گوزراشتی خۆی ده‌كات.
ئا- كامران
هۆکاره‌کانی وێنه‌کێشانی منداڵان له‌سه‌ر دیوار و که‌ل وپه‌لی ماڵه‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.