له‌یه‌كه‌م یاری قۆناغی چاره‌گی كۆتایی جاممی نه‌ته‌وه‌كانی عه‌ره‌بی كه یاریه‌كانی له ولاتی قه‌ته‌ر به‌رێوه ده‌چێت هه‌لبژارده‌ی تونسی پاله‌وانی كۆمه‌له‌ی دووه‌م روبه‌رووی هه‌لبژارده‌ی عومانی خاوه‌نی پله‌ی دووه‌می كۆمه‌له‌ی یه‌كه‌م بویه‌وه.
یارییه‌كه له‌سه‌ر یاریگای شاری فێركاری به‌رێوه چوو ، له خوله‌كی شازده سه‌یفه‌دین ئه‌لجه‌زیری گۆلی یه‌كه‌می به لێدانی سه‌ر بۆ تونس تۆمار كرد‌و گێمی یه‌كه‌می یاریه‌كه‌ش به‌م تاكه گۆله ته‌واو بوو .
له گێمی دووه‌م عومان هه‌ولی یه‌كسان كردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی یاریان دا‌و له خوله‌كی شه‌ست و حه‌وت ئه‌رشه‌د ئه‌لعه‌له‌وی به تۆمار كردنی گۆلێك ئه‌نجامی یاری یه‌كسان كردوه، به‌لام خۆشی هانده‌رانی عومان ته‌نها دوو خوله‌كی خایاند‌و یاریزان یوسف ئهلمهساكنی به تۆمار كردنی گۆلی دووه‌م جارێكی تر تونسی له یاریه‌كه پێشخست و یاریش به‌م ئه‌نجامه كۆتایی پێ هات و تونس پلیتێكی قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێرینی مسۆگه‌ر كرد‌و عومانیش ماڵئاوایی له جامه‌كه كرد.
له جامی عه‌ره‌بدا، تونس په‌ڕییه‌وه بۆ قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێڕین و عومانیش ماڵئاوایی کرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.