له یاری دووه‌می قۆناغی چاره‌گی كۆتایی جامی نه‌ته‌وه‌كانی عه‌ره‌بی هه‌لبژارده‌ی قه‌ته‌ری خاوه‌نی پله‌ی یه‌كه‌می كۆمه‌له‌ی یه‌كه‌م روبه‌رووی هه‌لبژارده‌ی ئیماراتی خاوه‌نی پله‌ی دووه‌می كۆمه‌له‌ی دووه‌م بویه‌وه .
یارییه‌كه له‌سه‌ر ستادیۆنی ئه‌لبه‌یت به‌رێوه چوو ، قه‌ته‌ریه‌كان له گێمی یه‌كه‌م پێنج گۆلیان تۆمار كرد، له خوله‌كی شه‌ش عه‌لی حه‌سه‌ن سالمینی یاریزانی ئیمارات به‌هه‌له گۆلێكی له‌سه‌ر خۆیان تۆمار كرجدو خاوه‌ن یاریگای به گۆلێك پێشخست .
له خوله‌كی بیست و هه‌شت ئه‌لموعیز عه‌لی عه‌بدوڵڵا به لێدانی سزا گۆلی دووه‌می بۆ قه‌ته‌ریه‌كان به‌ده‌ست هێنا .
هه‌شت خولهك دواتر‌و دوای گه‌رانه‌وه بۆ سیسته‌می ڤار ناوبژیوان لێدانێكی سزای تری بۆ قه‌ته‌ر هه‌ژمار كرد‌و خۆخیبۆ عه‌لام گۆلی سێیه‌می پێ تۆمار كرد، له خوله‌كی چل و چوار عبدالعه‌زیز علی عه‌بدوڵڵا به لێدانێكی جوان گۆلی چواره‌می تۆمار كرد .
له دوا خوله‌كی ئه‌م گێمه‌ش ئهلموعز علی عه‌بدوڵڵا گۆلی پێنجه‌می تۆمار كرد، له گێمی دووه‌میش هیچ گۆلێك تۆمار نه‌كراو قه‌ته‌ر خۆی گه‌یانده چوار گۆشه‌ی زێرین و ئیماراتیش مالئاوایی له جامه‌كه كرد.
له جامی عه‌ره‌بدا، قه‌ته‌ڕ گه‌یشته قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێڕین و ئیماڕاتیش ماڵئاوایی کرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.