له ده‌ستپێكی گه‌ری پازده‌مینی خولی بۆندس لیگای ئه‌لمانی یانه‌ی ئۆكسبۆرگ له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر یانه‌ی كۆلنی میوانداری تۆمار كرد.
یارییه‌كه له‌سه‌ر یاریگای راین ئیرنجی به‌رێوه چوو ، وێرای هه‌وڵی یاریزانانی هه‌ردوو یانه بۆ تۆمار ركدنی گۆل به‌لام له گێمی یه‌كه‌م هیچ گۆلێك تۆمار نه‌كرا .
له گێمی دووه‌م ئاستی میوانه‌كان باشتر بوو ، له خوله‌كی حه‌فتاو دوو ئه‌ندریه هان ئۆكسبۆرگی له یاریه‌كه پێشخست ، دوو خولهك به‌ر له ته‌واو بوونی ماوه‌ی یاریه‌كه نیكۆلاس دۆریتش گۆلی دوه‌م و دلنیایی سه‌ركه‌وتنی بۆ ئۆكسبۆرگ تۆمار كرد‌و یانه‌كه‌ش چواره‌م بردنه‌وه‌ی له‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه‌ی به‌ده‌ست هێناوبه شازده خال له پله‌ی چوارده‌هه‌م دێت، یانه‌ی كۆڵنیش تووشی چواره‌م دۆراندن هات و خاوه‌نی نۆزده خاله‌و له‌پله‌ی نۆیه‌می ریزبه‌ندی مایه‌وه .
له بۆندس لیگادا ئۆکسبۆرگ سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر کۆلن تۆمارکرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.