له ده‌ستپێكی گه‌ری حه‌ڤده‌هه‌مینی خولی یانه‌كانی ئیتالیا‌و له‌سه‌ر یاریگای لویجی فیراری له ماراتسی یانه‌ی جه‌نه‌وا میوانداری یانه‌ی سامبدۆریای كرد‌و له ئه‌نجامدا میوانه‌كان به تۆمار كردنی سێ گۆل سێ خالی یاریه‌كه‌یان به‌ده‌ست هێنا.
له‌سه‌ره‌تای یاری و له خوله‌كی حه‌وت مانۆلۆ جیابیادینی گۆلی یه‌كه‌می یاریه‌كه‌ی له سوودی سامبدۆریا تۆمار كرد‌و میوانه‌كانی له گێمی یه‌كه‌م به‌م گۆله پێشخست ، له‌سه‌ره‌تای ده‌ست پێكی گێمی دووه‌میش فرانسیسكۆ كابۆتۆ گۆلی دووه‌می سامبدۆریای تۆمار كرد‌و ئه‌نجامه‌كه‌ی كرده دوو ئه‌وه‌نده ، فشاره‌كانی میوانه‌كان به‌رده‌وامی هه‌بوو له خوله‌كی حه‌فتاو شه‌ش مانۆلۆ جیابیادینی گه‌رایه‌وه‌و گۆلی دووه‌می خۆی و سێیه‌می یانه‌كه‌ی تۆمار كرد.
دوو خولهك دواتر یانه‌ی خاوه‌ن یاریگا تاكه گۆلی خۆیان له رێگای یاریزان ماتیا دیسترۆ تۆمار كرد‌و یاریش به‌سێ گۆل به‌رامبه‌ر به گۆلێك له سوودی سامبدۆریا كۆتایی پێ هات و یانه‌كه‌ش پێنجه‌م بردنه‌وه‌ی له‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه‌ی به‌ده‌ست هێناو كۆی خاله‌كانیشی له پله‌ی چوارده‌هه‌مینی ریزبه‌ندی بۆ هه‌ژده خال به‌رزكرده‌وه‌و یانه‌ی خهنهواش تووشی نۆیه‌م دۆراندن هات و به ده خال له پله‌ی نۆزدهههمیتن و پێش كۆتایی ریزبه‌ند دێت .
له‌خولی ئیتاڵیادا سامبدۆریا سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر جه‌نه‌وا تۆمارکرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.