Erbil 38°C سێشەممە 16 حوزەیران 15:09

له‌هه‌ولێر نوێژە بارانە ئەنجامدرا

کوردستان TV
100%

بەھۆی دواکەوتنی بارانبارین و وەک پابەندبوونێک بە سوننەتی پێغەمبەری ئیسلام محەمەد دروودی خودای لەسەر بێت، رێوڕەسمی نوێژەبارانە لە شارەدێی بەحرکەی سەر بە پارێزگای ھەولێر ئەنجامدرا.

لە شارەدێی بەحرکە بە بەشداری نزیکەی 300 موسڵمان، رێوڕەسمی نوێژەبارانە ئەنجامدرا و تیاییدا موسڵمانان دوای نوێژکردن دوعای بارانبارینیان لە خودا کرد.

دوای نوێژکردنەکەش جلوبەرگەکانییان بە رووی دیووی ناوەوە  وه‌رگێڕا وەک ئاماژەیەک بۆ ھەژار و نەداری و پاڕانەوە لە خودا.

لە ڕێوڕەسمەکەدا، جگە لە پیاوان، ژمارەیەک لە ئافرەتانی موسڵمانیش بەشداربوون و، رێوڕەسمەکە لەلایەن پێشنوێژ و گوتارخوێن، مامۆستا تاھیر بەحرکەیی بەڕێوەچوو، کە تیاییدا راگەیاند کە خێر و چاکە زۆر بە ھەژاران و دەستکورتەکان بکەن و ماڵ و دەروونەکانیان بە چاکەکردن پاکبکنەوە، چونکە ئەمانە ھۆکارن بۆ دابەزینی بەزەیی و باران.

لە گوتارەکەیدا، مامۆستا تاھیر بەحرکەیی جەختی لەوەشکردەوە کە، پێویستە زۆر داوای لێخۆشبوون و ئیستیغفار و تەوبە لە خودای گەورە بکرێت و، بە ملکەچیی و پاڕانەوە داوای بارانبارین و خێر و بەرەکەت بکرێت.

موسڵمانانی بەشداربوو، بەدەم دوعاکردن و پاڕانەوە و گریان، بەشداری رێوڕەسمەکەیان کرد و دواتر کۆتایی بە رێوڕەسمەکە ھات.

نوێژە بارانە و شێوازەکەی وەک نوێژی جەژن وایە، پێشنوێژ و گوتارخوێن، نوێژەکە ئەنجام دەدات و پاشان گوتارەکە پێشکەش دەکات و ئینجا دوعا و پاڕانەوە لە خودای گەورە دەکەن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.