شاندێكی باڵای سه‌ربازی و دیبلۆماسی هه‌نگاریا له‌گه‌ڵ وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بنه‌وه‌و تیایدا جهختدهكهنهوه له‌سه‌ر به‌رده‌وامیدان به پشتگیری و پاڵپشتییه‌كانیان بۆ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، له‌به‌رامبه‌ر بنبڕكردن و تێكشكانی ته‌واوه‌تی تیرۆریستان.
ئه‌مڕۆ ( 11ی 12ی 2021) شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم، پێشوازیكرد له فه‌ریق رۆمه‌لۆس روسیزن، سوپاسالاری هه‌نگاریا و ئاتێلا تار، باڵیۆزی هه‌نگاریا له‌عێراق و تۆس، كونسوڵی گشتی هه‌نگاریا له‌هه‌رێم و كۆلۆنێل پیته‌ر، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی هه‌نگاریا له هه‌رێم و كۆلۆنێل هادی، به‌رپرسی تیمی هه‌ماهه‌نگی هه‌نگاریا له كونسڵخانه‌ی گشتی و وه‌فدێكی باڵای سه‌ربازی و دیبلۆماسی.
له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كدا، كه فه‌ریق جه‌مال محمد، سه‌رۆكی ئه‌ركان و لیوا قاره‌مان ولیوا روكن هۆشمه‌ند حه‌یده‌ر، جێگرانی سه‌رۆكی ئه‌ركان و لیوا روكن به‌ختیار محمد و عه‌مید روكن هه‌ژار عومه‌ر، راوێژكارانی وه‌زاره‌ت و عه‌مید روكن محمد سه‌عید، به‌ڕیوه‌به‌ری هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندییه‌كان، عه‌قید لوقمان كه‌ریم، راوێژکاری وەزارەت ئاماده‌یبوون، به‌وردی تاوتوێی مه‌ترسی و جموجۆڵه‌كانی ئێستای تیرۆریستانی داعش له‌ناوچه‌كه‌دا كرا.
هه‌ر له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا، جه‌ختكرایه‌وه له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی و ئه‌ركی هاوبه‌ش له رووبه‌ڕووبونه‌وه‌و تێكشكاندنی تیرۆریستان، هاوكات هه‌ردوولا به گرنگیه‌وه تاوتوێی په‌یوه‌ندیه‌كانی ئێستای هێزی پێشمه‌رگه و سوپای عێراقی و هاوپه‌یمانانیان كرده‌وه.
وه‌زیری پێشمه‌رگه، رۆڵی هه‌نگاریا و هێزه‌كانیانی ئه‌و وڵاته‌ی به‌رز نرخاند، كه له ماوه‌ی جه‌نگی داعش هاوكار و یامه‌تیده‌ری هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بوون، دووپاتیشیكرده‌وه له‌و ئالنگارییه‌ی، كه ئێستا هاتۆته پێشه‌وه بۆ را‌گرتن و له‌ناوبردنی هه‌ڕه‌شه‌كانی تیرۆر، پێویستیمان به‌هاوكاری و یارمه‌تی هه‌مووان هه‌یه.
سوپاسالاری هه‌نگاریا و وه‌فدی سه‌ربازی و دیبلۆماسی هه‌نگاریا، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌و ستافی باڵای وه‌زاره‌تیان دڵنیاكرده‌وه له هاوكاری و پشتگیری پێشمه‌رگه به‌رده‌وام ده‌بن و بڕیاریشدرا له‌رێگه‌ی راوێژكاره سه‌ربازییه‌كانیان ده‌ست به‌مه‌شق و راهێنانه‌كانی پێشمه‌رگه بكرێته‌وه.
هه‌نگاریا ده‌ست به‌مه‌شق و راهێنانه‌کانی پێشمه‌رگه ده‌کاته‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.