یانه‌ی بارسێلۆنا بڵاویكرده‌وه، هه‌ردوو یاریزانی یانه‌كه‌ی مێمفیس دێپای هۆڵه‌ندی و جۆردی ئه‌لبای ئیسپانی له یاری به‌رامبه‌ر یانه‌ی بایرن میونشن له گه‌ڕی شه‌شه‌م و كۆتایی قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا دووچاری پێكان هاتوون و له یاریگاكان داده‌بڕێن.
ئیداره‌ی بارسا له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرایكرد كه ئه‌لبا له خوله‌كی سیی یاریه‌كه‌دا دووچاری پێكانی ڕانی ڕاستی هاتووه، بۆیه یاریزانه‌كه بۆ ماوه‌یه‌ك له یاریگاكان دوورده‌كه‌وێته‌وه.
هه‌ر له‌به‌یاننامه‌كه‌دا، تیپه كه‌ته‌لۆنیه‌كه روونیكردۆته‌وه،مه‌مفیس دێپای به هه‌مان شێوه له قاچی ڕاستی دووچاری پێكان هاتووه، بۆیه ئه‌ویش له ڕیزی یانه‌كه داده‌بڕێ، پێكانی ئه‌م دوو یاریزانه له كاتێكدایه كه بارسا خۆی بۆ یاری به‌رامبه‌ر یانه‌ی ئۆساسۆنای میوانداری ئاماده‌ده‌كات، یارییه‌كه‌ش ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له‌میانی هه‌فته‌ی حه‌ڤده‌می لالیگا ئه‌نجامده‌درێت.
راگه‌یاندراوێک له یانه‌ی بارسێلۆناوه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.