خانه‌ی فه‌رھه‌نگیی شین پڕۆژه‌ی ( ڕۆشنبیری و پێگه‌یاندنی گه‌نجان)ی، به سپۆنسه‌ری (كۆڕه‌ك تیلیكۆم) ڕاگه‌یاند و 14 رۆژ ده‌خایه‌نێت ، به‌شێوه‌یه‌كی پراكتیكی .
یه‌كه‌مین جاره له سۆران و ده‌وره‌به‌ری، به شێوه‌ی خوول، چالاكیی رۆشنبیریی بۆ فه‌رمانگه حكوومییه‌كان به‌ڕێوه بچێت، پرۆژه‌كه بۆ (90) گه‌نج له كچ و كوڕانی ده‌ڤه‌ری سۆرانه، (14) ڕۆژ ده‌خایه‌نێت، له ھه‌ر ھه‌فته‌یه‌كدا دوو ڕۆژ به‌ڕێوه ده‌چێت، خووله‌كه به شێوه‌ی گرووپی جیاواز، به‌شداربووان سه‌ردانی فه‌رمانگه ده‌ستنیشانكراوه‌كان ده‌كه‌ن، له‌وێ به شێوه‌ی پراكتیكی ومه‌یدانی بابه‌تی زانستی و كارگێڕی وه‌رده‌گرن، ئامانج له‌م پڕۆژه‌یه‌دا پێگه‌یاندنی ئاستی زانستی و زانیاریی تاكه له‌باره‌ی ژیانی تایبه‌تیی خۆی و ھه‌بوونی ھۆشیاریی پێویست بۆ ژیان و ئه‌زموونی ڕۆژانه .
ئا- كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.