به بڕیاری یه‌كگرتووی خولی تۆپی پێی یانه‌كانی ئینگلته‌را، یاری نێوان هه‌ردوو یانه‌ی برایتۆن و تۆتنهام له هه‌فته‌ی شازده‌می پرێمه‌رلیگ بۆ كاتێكی دیكه دواخرا.
بڕیاروابوو ئه‌م یاریه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه به‌ڕێوه‌بچێت، به‌ڵام به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له ڕیزی تۆتنهام، بڕیاردرا یاری داهاتووی تیپه‌كه دوابخرێت، پێشتریش یاری نێوان تۆتنهام و ڕین له خولی كۆنگره‌ی ئه‌وروپا به هه‌مان هۆكار دواخرابوو.
یه‌كگرتووی پرێمه‌رلیگ له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند كه له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی كارگێڕی یه‌كگرتووی خوله‌كه‌دا بڕیاردرا یاری نێوان هه‌ردوو یانه‌ی برایتۆن و تۆتنهام دوابخرێت، ئه‌ویش به ڕاسپارده‌ی ڕاوێژكارانی ته‌ندروستی و بۆ پاراستنی گیانی یاریزانان و تیمی ڕاهێنه‌ران له تووشبوون به په‌تای كۆرۆنا.
هه‌ر له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه كه له كاتێكی دیكه‌دا، واده‌ی ئه‌نجامدانی یاریه‌كه ڕاده‌گه‌یه‌نرێت، جێگای باسه له ڕۆژانی ڕابردوو له پشكنینه تاقیگه‌ییه‌كان ده‌ركه‌وت، بیست كه‌س له ڕیزی یاریزانان و تیمی ڕاهێنه‌ران و كارگێڕی یانه‌ی تۆتنهام تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونه، بۆیه ده‌ستبه‌جێ یاریگاو بنكه‌ی ڕاهێنانی یانه‌كه داخرا .
به‌م هۆکاره یاری برایتۆن و تۆتنهام دواخرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.