Erbil 38°C سێشەممە 16 حوزەیران 13:55

ڕوونکردنەوەیەک لە پەروەردەوه‌

کوردستان TV
100%


بەرێوەبەرایەتی گشتیی پرۆگرامەکانی وەزارەتی پەروەردە روونكردنه‌وه‌یه‌كی سه‌باره‌ت به‌ كتێبی زمان و ئه‌ده‌بی كوردی پۆلی 10 بڵاوكرده‌وه‌.
له‌ روونكردنه‌وه‌كه‌ی په‌روه‌رده‌دا هاتووه‌: بابەتێک لە کتێبی زمان و ئەدەبی کوردی پۆلی (١٠)ـی ئامادەیی سەبارەت بە دەستەواژەیەک لە (لاوکێ دەروێشی عەڤدی) ڕەخنەی لەسەر هەیە، بۆپێشچاوڕوونی هەموولایەک : 
١- ئەو بابەتە لە ساڵی ٢٠٠٧ وە لە پۆلی (١٠) لە کتێبی زمان و ئەدەبی کوردی هەیە و  نوێ نییە ئەمساڵ دانرابێت. 
٢- ئێمە لە بەرێوەبەرایەتی گشتیی پرۆگرامەکان لە ئێستا دا لە قۆناغی پێداچوونەوەین بە پرۆگرامەکانی خوێندن، چەندین کتێب پێداچوونەوەی بۆ ئەنجامدراوە، کتێبی کوردی پۆلی (١١ و ١٢)ـی ئامادەیی لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوو پێداچوونەوەی بۆ کراوە و ئێستا کتێبێکی نوێ دەخوێندرێت. وە کتێبی  کوردی پۆلی (١٠)ـی ئامادەیی ئێستا لە قۆناغی پێداچوونەوەیە و لێژنەی پسپۆڕ چەندین مانگە کاری لەسەر دەکات بۆ ئەوەی بۆ ساڵی خوێندنی داهاتوو (٢٠٢٢-٢٠٢٣ ) کتێبە نوێیەکەی زمان و ئەدەبی کوردی پۆلی (١٠)  لە ناوەندەکانی خوێندن بخوێندرێت، بەدڵنیایی  ڕەچاوی رێزگرتنی تەواوی ئایینەکان و ئایینزاکان و  پێکەوە ژیانی ئاشتییانە دەکرێت.
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.