Erbil 38°C سێشەممە 16 حوزەیران 13:55

توێژینەوەیەک پێشبینی ڕێژەی ژمارەی دانیشتووانی جیهان بۆ ساڵی 2100 دەکات

کوردستان TV
100%

 

‏بەپێی توێژینەوەیەکی تازە پێشبینی دەکرێت کە ژمارەی دانیشتووانی جیهان لە چەند دەیەی داهاتوو دادەبەزێت، بە تایبەتی لە وڵاتە پێشکەوتووەکان کە ڕێژەی تەمەن بەرزە، بەهۆی چەند فاکتەرێکەوە، کە دیارترینیان کەمبوونەوەی منداڵبوونە.

‏ ژمارەی دانیشتوانی ئێستای جیهان 7.8 ملیارە، لە کاتێکدا شارەزایان پێشبینی دەکەن لە ساڵی 2064ـدا ڕێژەکەی بەرزببێتەوە بگاتە 9.7 ملیار.

‏بەپێی توێژینەوەکە پێشبینی دەکرێت لە ئێستاوە تا 79 ساڵی داهاتوو دانیشتوانی جیهان بەردەوام لە دابەزیندا بێت تا 2100 بگاتە 8.79 ملیار‏‏.

‏توێژینەوەکە کە لە گۆڤاری زانستی (لانسێت)ـدا بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە دەکات کە ژمارەی دانیشتوانی 23 وڵاتی جیهان بە نیوەیی کەم دەبێتەوە، ئەمەش بەهۆی کەسانی بە تەمەن و کەمبوونەوە ژمارەی منداڵبوون.

‏یابان، تایلەند، ئیتاڵیا، پورتوگال و کۆریای باشوور لە لیستی وڵاتە پێشکەوتووەکانن کە زۆرترین کاریگەریان دەبێت لەسەر کەمبوونەوەی ژمارەی دانیشتوان لە جیهان.

هەروەها یەکێکی دیکە لەو وڵاتانەی کە ڕێژەی دانیشتووانی کەم دەبێتەوە بریتییە لە چین کە ژمارەی دانیشتووانی ئێستای 1.4 ملیارە، تا ساڵی 2100 کەم دەبێتەوە بۆ 732 ملیۆن.

لە بەرامبەردا ئەو وڵاتانەی کە ژمارەی دانیشتووانیان زیاد دەبێت بریتین لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقیا کە ڕێژەکانیان 3 هێندەی ئێستا زیادببێت.

شارەزایان ئاماژە بەوە دەکەن لە ئەگەری ڕاست دەرچوونی پێشبینییەکان، بۆ یەکەم جار دەبێت لە مێژوو ژمارەی دانیشتووان بەهۆی کەمبوونەوەی ژمارەی منداڵبوون لە جیهاندا داببەزێت.

 

 

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.