وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی ڕایگەیاند، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی لەلایەن سەرۆکی ئەنجومەنی ئیفتای شەرعی دەوڵەتی ئیماڕات بانگهێشت کرا بۆ بەشداریکردن لە کۆڕبەندی بەھێزکردنی ئاشتی- ئیماڕاتی عەرەبی.
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی ئەمڕۆ شەممە لە بڵاوکراوەیەدا ڕایگەیاند: لەژێر چاودێری عەبدوڵڵا بن زاید ئال نھەیان وەزیری دەرەوەی دەوڵەتی یەکگرتووی ئیماراتی عەرەبی، ھەشتەمین بەیەکگەیشتنی نێودەوڵەتی کۆربەندی بەھێزکردنی ئاشتی لە ئیماڕاتی عەرەبی ئەنجامدرا، لەژێر ناوینیشانی( ھاووڵاتیبوونی گشتگیر لە ھاووڵاتیبوونی ھاوبەش و وژیدانی ھاوبەش) کەنزیکەی ٥٠٠ کەس لە کەسایەتی ئایینی، سیاسی و حکوومی لە جیھان بەشداریان تێدا کرد.
هەروەها ڕایگەیاند: وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی بەفەرمی لەلایەن شێخ عەبدوڵڵا بن بیە سەرۆکی ئەنجومەنی ئیفتای شەرعی دەوڵەتی ئیماڕات و سەرۆکی کۆربەندەکەوە بانگھێشت کرابوو.
وەزارەتەکە ئاماژە بەوەش دەکات کە لەرێورەسمی کردنەوەی کۆنفڕاسەکەدا لە (سالەی ئیکسپۆ دوبەی 2020 )وەزیری ئەقاف بەیەکەوە لەگەڵ شێخ نھیان بن موبارەک وەزیری لێبوردەیی و پێکەوەژیان، ریم ئیبراهیم ھاشمی وەزیری دەوڵەت بۆ ھەماھەنگی نێودەوڵەتی،دکتۆر محمد عبدالکریم ئەمینداری ڕابیتەی جیھانیی ئیسلامی و شێخ عەبدولڕەحمان بەیە و ژمارەیەک لە وەزیر و کەسایەتییەکان کۆبوونەوە و بەشدارییان لە کردنەوەی ئاهەنگی کۆڕبەندەکەدا کرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.