ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە بارەگایەکی پەکەکە لە شارۆچکەی خانەسۆر لە سنووری قەزای شنگال بۆردوومان کرا.
پەیامنێری کوردستان تیڤی ڕایگەیاند: لە هێرشێکی فڕۆکەوانیدا، (هۆڵی لالش) کرایە ئامانج و لە ئەنجامدا هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتۆتەوە.
هەروەها ڕایگەیاند: بەر لە هاتنی داعش بۆ ناوچەکە هۆڵەکە لەلایەن هاووڵاتییانی ئێزدی ناوچەکە بۆ کار و چاڵاکی ڕۆشنبیری بەکاردەهێنرا، بەڵام دوای دەستبەسەرداگرتنی لەلایەن چەکدارانی پەکەکە، هۆڵەکە کرابووە بارەگای سەرەکی چەکدارانی پەکەکە لە خانەسۆر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.