Erbil 38°C سێشەممە 16 حوزەیران 12:43

وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاگاداری قوتابیان دەکاتەوە

کوردستان TV
100%

 

وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاگادارییەکی بڵاوکردۆتەوە و دوا وادە دیاری دەکات بۆ ئەو قوتابییانەی کە ناویان هاتۆتەوە تا پەیوەندی بە شوێنی وەرگرتنیان بکەن.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئەمڕۆ شەممە  ئەنجامى وەرگرتنى دەرچووانی پۆلی 12ـی ئامادەیى لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکانى هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند و دوا وادەشی بۆ پەیوەندیکردنی قوتابیان بەو شوێنەی کە لێی وەرگیراون خستەڕوو.

لە ڕاگەیانراوەکەدا ئەوە هاتووە " پێویستە وەرگیراوان لەماوەى 3 ڕۆژدا پەیوەندى بە شوێنى وەرگرتنیان بکەن، بەپێچەوانەوە مافى وەرگرتنیان نامێنێت."

هەروەها ئەوەش هاتووە " بە بڕیارى ئەنجومەنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستی، کرێى خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکانى هەرێمی کوردستان، ساڵانە بەڕێژەى 10% بۆ 20% کەمدەکرێنەوە."

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.