Erbil 38°C سێشەممە 16 حوزەیران 12:40

شاندێکی سه‌ربازی عێراق گه‌یشتنه‌ مه‌خمورو له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌کانی پێشمه‌رگه‌ کۆده‌بنه‌وه‌

کوردستان TV
100%

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ 12-12-2021 شاندێكی باڵای سه‌ربازی به‌ سه‌رۆكایه‌تی فه‌ریقی یه‌كه‌می روكن عه‌بدولئه‌میر شه‌ممه‌ری، فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان گه‌یشتنه‌ شارۆچكه‌ی مه‌خمور.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوێك شانده‌كه‌ له‌گه‌ڵ سوپاسالاری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ كۆده‌بنه‌وه‌و تاوتوێی هه‌ماهه‌نگی زیاتر له‌ناوچه‌ ئه‌منییه‌ هاوبه‌شه‌كان دا ده‌كه‌ن.

هه‌روه‌ها راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ روونیكردۆته‌وه‌ كه‌ شانده‌كه‌ به‌ ئاماده‌بوونی فه‌رمانده‌ی میحوه‌ره‌كان و فه‌رمانده‌كانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی نه‌ینه‌وا و رۆژئاوای نه‌ینه‌وا گفتوگۆ له‌سه‌ر ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان ده‌كه‌ن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.