Erbil 38°C یەکشەممە 15 شوبات 21:55

سەرۆکوەزیرانی عێراق و جێنیشی سعوودیە پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجام دا

کوردستان TV
100%

مستەفا کازمی،سەرۆکوەزیرانی عێراق و شازادە محەمەد بن سەلمان، جێنێش و جێگری سەرۆکوەزیرانی سعوودیە، پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجام دا.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاوی کردەوە، مستەفا کازمی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لە محەمەد بن سەلمان پێگەیشتووە.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکه لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، محەمەد بن سەلمان پیرۆزبایی لە مستەفا کازمی کردووە بەبۆنەی سەدەمین ساڵیادی دامەزراندنی دەوڵەتی عێراق.

لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، هەردوولا هەروەها باسیان لە پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات و هەنگاوەکانی هاریکاری هاوبەش و پشتیوانی و گەشەپێدان بەجۆرێک کە لە بەرژەوەندیی گەلانی هەردوو وڵاتی برادا بێت، کردووە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.