Erbil 38°C سێشەممە 16 حوزەیران 11:28

ئۆپەراسیۆنێک بۆ سەر پاشماوەکانی داعش لە زنجیرە چیاکانی حەمرین ده‌ستیپێکرد

کوردستان TV
100%

ھێزەکانی سوپای عێراق ئۆپەراسیۆنێکیان بە ئامانجی راوەدوونانی تیرۆریستانی داعش لە زنجیرە چیاکانی حەمرین دەست پێ کرد.

بەپێی رایگەیەندراوێك ئۆپەراسیۆنەكه‌ لە شەش میحوەرەوە لە زنجیرە چیاکانی حەمرین دەستی پێ کردووە.

هه‌ر به‌ گوێره‌ی رایگەیەندراوەکە لە ئۆپەراسیۆنەکەدا، پاڵپشتی ئاسمانیی لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی عێراقەوە داببین کراوە.

ئەوەیش خراوەتەڕوو کە ئامانج لە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەکە، رادوونانی پاشماوەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعشە لە ناوچەکە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.