لەبەر رۆشنایی پرۆگرامەکانی مەشقی سەربازی وەزارەتی پێشمەرگە، لیوایەکی پیاده‌ی سەر بە وه‌زاره‌ت خرایە ناو مه‌شق و راهێنانه‌كان.
لەوبارەیەوە، لیوا عەبدوڵڵا کەریم مەحەمەد، بەڕێوەبەری مەشقی سەربازی رایگەیاند: ئامانج لە دەستپێکردنەوەی مەشقەکانی لیوایەکە، بۆ بەهێزکردنی تواناکانی پێشمەرگە و فەرماندەکان و چالاککردنی ئەرکە سەربازییەکانیانە لە ئایندەدا، لەهەمان کاتدا، رێکخستنەوەی لیواکەیە بۆ دۆخی باشتر، لەگەڵ هەندێ گۆڕانکاری لە پایەی فەرماندەکان،
شایانی باسە، مەشقەکانی لیوایەکە، لەههرسێ بنكه‌ی مه‌شقی هه‌ولێر و سلێمانی و پشتیوانی دوو بەرێودەچێت.
پڕۆسه‌كانی مه‌شق و راهێنان بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به‌رده‌وامی هەیە، به‌گوێره‌ی ئه‌و خشته و پرۆگرام و به‌رنامانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی مه‌شق دایناوه، مه‌شقه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چن.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌ستی به‌مه‌شق و ڕاهێنانەکانی لیواکانی پیادە کرده‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.