هاووڵاتییەكی تەمەن 85 ساڵ لە هەوڵی خۆكوشتن رزگار كرا، كە بەمەبەستی خۆكوشتن خۆی هەڵدابووە ناو زێی دوكانەوە.
له راگهیاندراوێكدا بهرێوهبهرایهتی پۆلیسی سلێمانی بڵاویكردهوه: بەیانی ئەمڕۆ 12-12-2021، هاووڵاتییەكی تەمەن 85 ساڵ لە هەوڵی خۆكوشتن رزگار كرا، كە بەمەبەستی خۆكوشتن خۆی هەڵدابووە ناو زێی دوكانەوە.
پۆلیسی سلێمانی راشیدهگهێنێت: دوای ئەوەی هاووڵاتییەكی بەتەمەن لەڕەگەزی نێر لەسەر پردە كۆنەكەی دوكان خۆی هەڵدەداتە خوارەوە، كارمەندێكی بەشی پۆلیسی دوكان دەیبنێت و دەستبەجێ پۆلیسی فریاكەوتنی دوكان ئاگادار دەكاتەوە، دوو كارمەندی بنكەی پۆلیسی فریاكەوتنی دوكان بەهانایەوە دەچن و لەخنكان رزگار دەكەن.
پۆلیسی سلێمانی ئاماژه بۆ ئهوهشدهكات: جێی ئاماژەیە هاووڵاتییەكە ناوی (م، ج، ح) و لەدایكبووی ساڵی 1936 ە و بەهۆی ناجێگیری باری دەرونییەوە دووەم جارە لەخنكان رزگار دەكرێت.
دارشتنهوهی ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.