سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ یه‌كشه‌مه 2021.12.12، له‌ژێرچاودێری ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر به‌ئاماده‌بوونی به‌رپرسانی حكومی و حزبی و وێنه‌گران و هونه‌رمه‌ند و هونه‌ردۆستان، له‌ڕۆژی جیهانی وێنه‌ی ڕه‌ش و سپی، له‌ژێرناونیشانی (وێنه‌ی ڕه‌ش و سپی له‌چاووی مرۆڤی مۆدێرن) له سه‌نته‌ری خانه‌نشینی هه‌ولێر(باغی شار) پێشانگایه‌كی تایبه‌ت بۆ وێنه یادگارییه‌كانی ژیانی مامۆستا فه‌رید بیلال و وێنه‌گره دێرینه‌كانی شاری هه‌ولێر و فۆتۆگرافه‌ر ئاسۆ كه‌ریم و چه‌ند هونه‌رمه‌ندێكی تری فۆتۆگرافه‌ری شاری هه‌ولێر كرایه‌وه.
پێشانگاكه چه‌ندین وێنه‌ی جۆراوجۆری ره‌ش و سپی وێنه‌گران و سه‌رده‌مه جیاوازكانی له‌خۆی گرتبوو، له‌لایه‌ن پاریزگاری هه‌ولێر، وێڕای ده‌ستخۆشی له‌ڕێكخه‌رانی پێشانگاكه و به‌شدارانی بۆ به‌رزڕاگرتنی ڕۆژی جیهانی وێنه‌ی ڕه‌ش و سپی، هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواستن، له‌كۆتایشدا خه‌ڵات به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك له وێنه‌گره كۆنه‌كان و مۆدێرنه‌كان دابه‌شكرا كه به‌شدارییان له پێشانگاكه‌دا كردبوو.
ئا - كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.